بە سوتاندن جگەرە قەدەغەکراوەکە لەنێودەبرێت. وێنە/راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای بەردەرەش
ساغکردنەوەی 85 کیلۆ جەرگی قەدەغەکراو فەشەلی هێنا
964+
زەید کۆچەر – بەردەرەش
لە قەزای بەردەڕەش، کەسێک بەنیاز بووە دەیان کیلۆ جەرگی مریشک بە نایاسایی بهێنێتە بازاڕ و ساغیبکاتەوە، بەڵام لە بازگەی مەندان پێش بردنە بازاڕ دەستى بەسەرداگیرا و لەناوبرا.
بۆتان شەمسەدین، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی قەزای بەردەرەش بە 964ی وت، سەرپێچیکارەکە 85 کیلۆ جەرگی قەدەغەکراوی لە موسڵەوە هێنابوو، پێش ئەوەی ساغیبکاتەوە رێگری لێکرا و لە بازگەی مەندان دەست بەسەر جەرگەکەدا گیرا، پاشان سووتێنرا.
سزای مادی سەپێنراوە بەسەر سەرپێچیکارەکەدا و بەڵێننامەی پێ پڕکراوەتەوە.
بە وتەی بۆتان شەمسەدین، سزای مادی سەپێنراوە بەسەر سەرپێچیکارەکەدا و بەڵێننامەی پێ پڕکراوەتەوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە کاری لەو شێوەیە دووبارە نەکاتەوە.
ئەو جۆرە لە جەرگی هاوردەکراو لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا قەدەغەیە، هەر کەسێک کە بۆ یەکەمجار هەوڵی هێنانی دەدات، سزای مادی دەدرێت و بەڵگەنامەی پێ پڕدەکرێتەوە، ئەگەر دووبارەی بکاتەوە دەدرێتە دادگا.