بێ بەرامبەر

“ئەگەر لە سۆرانی جومعان دەتوانی بێ بەرامبەر قژت چاک بکەیت”

+964

ئاکام غەفور-سۆران

سەرتاشێکى گەنجى سۆران، لە هەستى بەرپرسیارێتى بەرامبەر خەڵکانى کەمدەرامەت و نەدار، بڕیاریداوە هەموو رۆژانێکى هەینى لە مانگى نۆ، بەبێ بەرامبەر سەر و قژى هاوڵاتیان چاک بکات.

محەمەد هەرکى ئەو سەرتاشە گەنجەى سۆرانە کە بۆ یەکەمجارە هەڵدەستێت بە کارى خۆبەخشى و خێرخوازى، بۆ 964 قسەى کرد و وتى،”لە بەیانییەوە تا کۆتایى مانگى نۆ، هاوڵاتیان دەتوانن لە کاتژمێر 2ـى پاشنیوەڕۆ بۆ 10ـى شەوى هەموو رۆژانێکى هەینى، سەردانم بکەن و بەبێ بەرامبەر سەرو ریشیان بۆ چاک دەکەم”.

وتیشى، بەم کارە خۆبەخشى و خێرخوازییە، هەم خۆم و هەم ئەوانەش دلخۆش دەکەم کە بەهۆى قەیران و دواکەوتنى موچە، تووشى بارگرانى دارایى بوون.

وتیشی، یەکمجارە کە کارێکی لەم شێوەیە بە خۆبەخشی دەکەم، کێشەم نیە رۆژی ئەگەر 100 کەسیش سەردانم بکات سەری بۆ چاک دەکەم و خۆشعال دەبم بەوەی خەڵک سەردانم بکات.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

دانیشتووانى چەند گوندێک بە خۆبەخشى پردێکى رووخاویان چ...

دانیشتووانى چەند گوندێک بە خۆبەخشى پردێکى رووخاویان چاککردەوە