دیمەنێک لە شارەدێی تەوێڵە _ وێنە: 964
بازاڕ و كۆڵانەكانیش دەگرێتەوە
پڕۆژەكانی ئەمساڵی تەویڵە و بیارە لە رێگای 964وە بڵاوكرایەوە
964+
محەمەد فاتیح
لەمساڵدا 2025، پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ تەوێڵە و بیارە به گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار تەرخانكراون و هەندێكیان چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
حەمید بارام بەڕێوەبەری ناحیەی بیارە به 964ـی وت:
-له ناحیەی بیارە پڕۆژەیەكيان رێگاسازییه و خۆی لە كۆنكرێتكردن و ئاو و ئاوەڕۆدا دەبینێتەوە، بە گوژمەی نزیكەی 342 ملیۆن دینارە و نزیكەی له 60% تەواو بووە.
-پڕۆژەیەكی تریشمان لە دەرچووندایە، ئەویش دروستكردنی سەوزاییەكانی ناوەڕاستی شەقامەكانى له ناو بازاڕی بیارەیە، بە گوژمەی 40 ملیۆن دینار.
-پڕۆژەیەكی تریش خۆی لە دیواری راگر و قیر و رێگا سازی و ئاو ئاوەڕۆ دەگرێتەوە، بە گوژمەی نزیكەی 700 ملیۆن دینار، بەڵام هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
وتيشى، ئەمساڵ لە سنوری شارەوانی تەوێڵە دوو پڕۆژە لە جێبەجێكردندان، پڕۆژەیەكیان رێگا سازی شەقامەكانی تەوێڵەیە، بە گوژمەی 700 ملیۆن دینارە و سێ ئاو و ئاوەڕۆ و سەرجەم خزمەتگوزارییەكانی ناو شەقامەكانی تەوێڵە لەخۆدەكرێت و رێژەیەكی باشیان جێبەجێكردووە، پڕۆژەكەی تریشیان، كۆنكرێتكردنی كۆڵانەكانی تەوێڵەیە، ئەمیش بە گوژمەی 350 ملیۆن دینارە، كە بەمزوانە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.