ماتۆڕەکەی تەمەنی 43 ساڵە

ماتۆڕێک بووە بە هاوڕێی پیرە پیاوێکی ریش سپی

964+
رێباز خدر – هەولێر

کەریم ئەحمەد، ناسراو بە مام دەروێش، خەڵکی گوندی کێشکەی سەر پارێزگای هەولێرە، لە ساڵی 1982 ماتۆڕێکی کڕیوە بە هەزار و پێنج دیناری ئەوکات، تاوەکو ئێستاش لای خۆی ماوە و کاروباری رۆژانەی ژیانی خۆی پێ رایی دەکات.

لە تەمەنی هەرزەکاریدا، مام دەروێش بووە بە دەروێشی شێخ عەبدولکەریمی کەسنەزانی رێبەری ئەو کاتی تەریقەتەکە، بۆیەش ئەم نازناوەی لێنراوە و خەڵکی بەو ناوە بانگی دەکەن.

بەم ماتۆڕە، سەردانی خزم و کەسوکاری دەکات لە گوندەکانی دەوروبەری خۆیان و هەفتەی چەند جارێک دێتە هەولێر و هەندێک پێداویستی لەگەڵ خۆی دەکرێت و دواتر دەگەڕێتەوە گوندەکەی خۆی.

روداوێک، کە مام دەروێش شانازی پێوە دەکات و دەڵێت، لە راپەڕینی ئاداری 1991 لە شاری هەولێر، بە ماتۆڕەکەی رۆڵێکی گرینگی هەبوە، کە توانیویەتی چەندین بریندار بگوازێتەوە بۆ نەخۆشخانە کە ژمارەیان 16 کەس بوو.

مام دەروێش، خاوەنی دوو خێزانە، دوو کوڕ و کچێکی هەیە، ئێستا هەر خۆی و خێزانەکەی لە کێشکەی دەژی، دەشڵێت، ژیانی گوندی زۆر خۆشترە لە شار، رۆژانە بە کاری کشتوکاڵی و بەخێوکردنی پەلەوەرو رەزبڕین خەریکم، وە بە بێ ماتۆڕەکەم و گوندەکەم ناتوانم بژیم، ئەوان سەرچاوەی خۆشبەختی ژیانی منن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ماتۆڕسوارەكانی تەڵەبات لە ناو پاسێكی فێنک پشوو دەدەن

ماتۆڕسوارەكانی تەڵەبات لە ناو پاسێكی فێنک پشوو دەدەن