شێوەکارانی عێراق لە زاخۆ کۆبوونەوە
964+
شڤان عەبدوڵا
بەشێکی بەرچاو لە شێوەکارانی عێراق لە زاخۆ کۆبوونەوە و لە پێشانگایەکدا هونەرەکەیان نماییشکرد.
پێشەنگاکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیريی و هونەريی ئیدارەی زاخۆ کرایەوە.
دڵخواز موسا، بەڕێوەبەری رۆشنبیريی و هونەريی زاخۆ بۆ 964ی باسکرد، 50 نیگارکێش لەسەرانسەری پارێزگاکانی عێراق بەشدارییان کرد، 10 لەو نیگارکێشانە خەڵکی زاخۆ بوون و 40ەکەی دیکە لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراقەوە هاتبوون.
هەروەها وتی “ئەمە هەنگاوێکی باشە و سوود لە ئەزموونی نیگارکێشەکانی تر وەردەگرین و بەپێچەوانەوە، هەروەها دەبێتە هوی تۆکمەکردنی پەیوەندی کۆمەڵایەتی لەنێوانمان”.
+5