"تەعەدامان لێ دەکرێ و ماتڵ دەبین"

سایەق لۆری و بارهەڵگرەکان لە بازگەی دارەمانی کەرکوک ناڕازین

کاروان ساڵحی – کەرکوک

سایەق لۆری و بارهەڵگرەکان لە بازگەی دارەمانی کەرکوک ناڕازین و دەڵێن، قوڕێکمان بۆ گیراوەتەوە ئەو سەری دیار نییە.

ئەمڕۆ دووشەممە 13.7.2026 لەگەڵ خۆرهەڵاتن کۆمەڵێک لەو شۆفێرانە لەبەردەم بازگەکە گردبوونەوە و دەنگیان هەڵبڕی، هەندێکیان قسەیان بۆ مایکی 964 کردووە و دەڵێن، پێش مەلا بانگدان دەچنە سەرەوە و ریز دەبەستن، بەڵام بازگەکە تا کاتژمێر 8ـی بەیانی ناکرێتەوە.

وەک خۆیان دەڵێن، جگە لەوەی لە بازگەکە قەرەباڵغی و جەنجاڵی دروست دەبێ، تەعەدایان لێ دەکرێ و بێ ڕێزی و بێ حورمەتی زۆریان پێ دەکرێ، کاتێکیش لەوێ رزگاریان دەبێ و دەچنە ناو شارەوە، مرور غەرامەیان دەکات.

هاوار و  ناڕەزایی ئەم شۆفێرانە بێ هۆ نییە، چونکە رۆژی 26.4.2026 بە بڕیاری پاریزگاری کەرکوک هاتوچۆی بارهەڵگر بەڕۆژ و لە کاتژمێر 7:00ـی بەیانی تاوەکو 12:00ـی شەو قەدەغە کرا.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری