بۆ ژمارەیەک پرۆژەی رێگەوبان

رانیە رەزامەندی وەرگرت بۆ خەرجکردنی زیاتر لە حەوت ملیار دینار

ژووری هەواڵ

حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بە دابینکردنی زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ ئەنجامدانی ژمارەیەک پرۆژەی رێگەوبان لە رانیە.
سەرۆکایەتی شارەوانی رانیە رایگەیاند، حکومەت زیاتر لە حەوت ملیار دیناری بۆ چوار پرۆژەی رێگەوبان دابینکردووە و “لە ئایندەیەکی نزیک رانیە دەچێتە قۆناغی ئاوەدانی زیاتر”.
پرۆژەکان ئەمانەن:
1 – قۆناغی دووەمی پرۆژەی دروستکردنی رێگەسازی شەقامی 60 مەتری لە مزگەوتی مستەفا عەلی تاوەکو کۆتایی ناوچەی پیشەسازی دوو.
2 – تێکەڵرێژکردنی شەقامی 60 مەتری قۆناغی سێیەم لە ناوچەی پیشەسازی دوو تا رێگەی سەرەکی رانیە-قەڵادزێ.
3 – پرۆژەی دروستکردنی شەقامی 40 مەتری لە گەڕەکی میدیا بۆ نەخۆشخانەی 291 تەختی
4 – پرۆژەی کۆنکرێتکردنی شەقام و کۆڵانی گەڕەکەکانی هەوار، رزگاری یەک و دابان