رێگەناده‌ن بەرهەمی زەیتوونەکانیان کۆبکەنەوە
چه‌كدارانى نزیك له تورکیا واز له جوتیارانی عەفرین ناهێنن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
چه‌كدارانى نزیك له ده‌وڵه‌تى توركیا رێگرى له جوتیارانى عه‌فرین له رۆژئاواى كوردستان ده‌كەن زه‌یتوونه‌كانیان كۆنه‌كه‌نه‌وه، له‌كاتێكدا حکومەتی راگوزەری دیمەشق کاروبارەکانی عەفرین به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوز بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌كداره‌كانى فرقەى موعتەسەم كه سەر بە دەوڵەتی توركیان، لە گوندی زەرەی شارۆچکەی بلبلی عه‌فرین، هەڕەشەیان لە خەڵکی ناوچەکە کردووە، نابێت بڕۆنە کێڵگە زەیتوونەکانیان و بەرهەمی ئەمساڵ کۆبکەنەوە.
هەڕەشەى چه‌كداره‌كان به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌یه کە ماوەی دوو ساڵه گەڕاونەتەوە عەفرین و له‌م ماوه‌یه‌دا توانیویانه باخ و کێڵگە زەیتوونەکانیان ببوژێننەوە.
دانیشتوانى گونده‌كه ناڕەزاییان نیشانداوە و وه‌ك ئه‌وه‌ى ئاژانسی هاوارنیوز قسه‌ى له‌گه‌ڵ چه‌ند جوتیاراێكی ئه‌م گونده كردووه، باس له‌وه‌ده‌كه‌ن وێرای هەموو زەحمەتییەکان لە پێگەیاندنی بەرهەمەکانیان، ماوەی چەند ساڵە ئه‌م چه‌كدارانه بە کێڵگەکاندا سووڕاونەتەوە بۆ ئەوەی کێڵگەکان بپشکنن و دارە زەیتوونەکان بۆخۆیان دیاریبکەن.
باس له‌وه‌ش كراوه، وێڕای گلەیی و ناڕەزایەتی جوتیاران، به‌ڵام تا ئێستا لیژنە و لایەنە فەرمییەکانی حکومەتی راگوزەرى سوریا هیچ دەستێوەردانێکیان لەو کردەوەى چه‌كداره‌كان نه‌كردووه بۆ گەڕاندنەوەی مافی جوتیاران.