ئیدی خۆڵ و تەپوتۆز لەو ناوە نامێنێ
شەقامە 300 مەترییەکەی بەردەم شاری زەیتون تەواو دەکرێت
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
شەقامە 300 مەترییەکەی بەردەم شاری زەیتون لە هەولێر تەواو دەکرێ، ئیدی هاوڵاتیان و ئەو شۆفێرانەی رێیان دەکەوتە ئەو گەڕەکە، لە جادەی خۆڵ رزگاریان دەبێت.
رەنجدەر یونس، ئەندازیاری پڕۆژەکە بە 964ـی وت، “لەسەر داهاتی کۆمپانیای شاری زەیتون ئەم شەقامە چاک دەکەین، کە لە رابردوودا 200 مەتری چاک کراوە و ئێستاش 300 مەتری ماوە و ئەویش تەواو دەکەین، بەمەش هاوڵاتیانی ناحیەی دارەتوو و قەزای بنەسڵاوە و گەڕەسۆر، کێشەی هاتوچۆیان نامێنێت”.
ئەو شەقامەی رەنجدەر یونس باسی دەکات، کەوتووەتە بەردەم شاری زەیتون و دەچێتەوە شەقامی دارەتووی بنەسڵاوە، شەقامەکە تائێستا خۆڵە و دەیانەوێ بیکەنە دووساید و بەشێوازێکی مۆدێرن دروستی بکەن.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری