پارێزگاى هەولێر: پارساڵ 1086 پڕۆژەى خزمەتگوزاری جێبەجێکراوە
+964
فەرمان سادق
لەساڵی 2022 لەسنووری پارێزگای هەولێر هەزار 86 پڕۆژە بە 284 ملیار دینار جێبەجێ کراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.2.2023، پارێزگای هەولێر ئاماری پڕۆژەکانی 2022ـی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشدا ئامادەکارى تەواوکراوە بۆ ئەنجامدان و جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەى دیکەى خزمەتگوزارى.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی پارێزگای هەولێر بێت ئەوا ساڵی 2022 بەگوژمەى 284 ملیار و 373 ملیۆن و 295 هەزار دینار، هەزار 86 پڕۆژەى جۆراوجۆرى خزمەتگوزارى لەسەرجەم قەزا و ناحیە و گوندەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر جێبەجێکراوه.
لەراگەیەنراوەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە کە 74 پڕۆژە بەگوژمەی 15 ملیار و 502 ملیۆن و 336 هەزار دینار، لەسەر داهاتى 15% سەرۆکایەتى شارەوانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى گشتی شارەوانییەکان ئەنجامدراوە کە بەشى زۆرى پڕۆژەکان قیرتاوکردن و چاککردنەوەى رێگاوبانەکان بوون.
هاوکات 132 پڕۆژەى خزمەتگوزارى بە گوژمەى 84 ملیار و 644 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاى هەولێر و 45 پڕۆژەى بەردەوام و تهواونهكراوى کاتى قەیرانى دارایی بەگوژمەى 24 ملیار و 608 ملیۆن دینار و 390 پڕۆژە دیکە بەگوژمەى 14 ملیار و 89 ملیۆن و 649 هەزار دینار لەسەر بودجەى سەربار و لەناکاوى پارێزگاى هەولێر.
پارێزگاری هەولێر لەراگەیەنراوەکەیدا دەڵێت: 210 لەسەر بودجەى وەزارەتى ناوخۆ و داهاتى بەڕیوەبەرایەتى هاتوچۆى هەولێر ئەنجامدراوە کە بەگوژمەى 18 ملیار و 759 ملیۆن دینار) لە سەر داهاتى 8%ى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کارەباى هەولێر.
لەساڵی 2022، بەمەبەستى بەرەنگاربوونەوەى وشکەساڵی 130 بیری نوێ و گەیاندنی کارەبا بۆ بیرەکان بەگوژمەى 12 ملیار و 876 ملیۆن و 72 هەزار دینار ئەنجامدراون.
دەشڵێت: بۆ ئەمسالیش 2023 لهبەرنامە و پلانى کارى پارێزگاى هەولێر ئامادەکارى تەواو کراوە بۆ ئەنجامدان و جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەى دیکەى خزمەتگوزارى.