له دادگاكانى سلێمانى و گه‌رمیان
وه‌رگرتنى سكاڵا له‌دژى حه‌جاج به فه‌رمى ده‌ستیپێكرد
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له سلێمانى و ئیداره‌ى گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وەرگرتنی سكاڵا دژی تۆمەتبار حەجاج ئەحمەد حەردان له دادگاكانى لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێكرد و دواى ئه‌م دوو شوێنه‌ش روو له سنوروى چه‌مچه‌ماڵ ده‌كرێت.
ده‌ساپێكردنى وه‌رگرتنى سكاڵاكان، دواى ئه‌وه دێت كه سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی كەركوك/گەرمیان لە رۆژی 2.8.2025 ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەوەی کەسوکاری ئەنفالکراوان دەتوانن لە دادگاکانی سەر بە سەرۆکایەتییان سکاڵا تۆماربکەن لەسەر ئه‌م تۆمەتباره.
هابیل حاجى ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى مۆنۆمێنتى ئه‌نفال له چه‌مچه‌ماڵ كه سه‌رپه‌رشتى وه‌رگرتنى سكاڵاى كه‌سوكارى شه‌هید و ئه‌نفالكراوانیان له‌سه‌ر حه‌جاج له‌سنوورى قه‌زاكه‌ی كردووه، به 964ـى وت، ئەمڕۆ له سلێمانى و گه‌رمیان دەستکراوه بە رێکاری یاسایی وەرگرتنی وتەی سکاڵاکاران و ژمارەیەکیان وتەیان وەرگیرا.
وتیشی “كه‌یسه به‌هێزه‌كانى ئه‌م سكاڵایانه له‌م دوو شوێنه جیاكراونه‌ته‌وه و پێشخراون بۆ كار له‌سه‌ر كردن”.
خاوه‌ن سكاڵاكان له‌به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ى گه‌رمیان و سلێمانى ئاماده‌بوون و قسه‌ى خۆیان كردووه.
هابیل ده‌ڵێت، رۆژانى داهاتووش دێنه چه‌مچه‌ماڵ و سكاڵاكانی ئێره‌ش ده‌به‌ن و كاریان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
پێشتر 964 له‌رچاوه فه‌رمییه‌كان بڵاویكرده‌وه، كه زیاتر له 300 سكاڵا له‌سه‌ر ناوبراو له ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان تۆمار كراون ، له چه‌مچه‌ماڵ 75 سكاڵا، گه‌رمیانیش 182 سكاڵا و له ئه‌منه سووره‌كه‌ى سلێمانیش 50 سكاڵا له‌لایه‌ن كه‌سوكارى ئه‌نفالكراو و شه‌هیدانه‌وه له‌سه‌ر حه‌جاج تۆمار كراون.
رۆژی 1.8.2025 دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق نوێترین وێنەی حەجاج ئەحمەد حەردانى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، دوای زیاتر لە شەش مانگ توانیویانە لە پارێزگای موسەننا دەستگیر بکەن، كه یەکێک بوو لە داواکراوەکانی رژێمی پێشوو عێراق.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، لە هەوڵێکدا بۆ بەلاڕێدابردنی دەزگا ئەمنییەکان، بنەماڵەی حەجاج لە ماوەی رابردوودا بەردەوام ئیدیعای ئەوەیان کردووە کە ناوبراو مردووە، بەڵام دواجار بە هەوڵی دەزگا هەواڵگرییەکان تۆمەتبار دۆزراوەتەوە و دەستگیر کراوە.