رەوشتى باش نەبووە

بەفەرمى؛ راکان جبوورى لە کاندیدبوون دورخرایەوە

964+

وریا فەتاح

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەپێی نووسراوێکی فەرمی کە ئەمڕۆ 24ـی ئابی 2025 دەرچووە، بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی راکان جبورى کە کاندید بووە لە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق.

ئەو ماددەیەى پێى دورخراوەتەوە، جەخت لەسەر پاکی و باشی رابردووی پاڵێوراو دەکاتەوە لە رووی یاسایی و رەوشتییەوە، بەتایبەتی لەو تاوانانەی کە پەیوەندییان بە گەندەڵی و شکۆی گشتییەوە هەیە.

ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە کۆمسیۆن تاوتوێی راسپاردەی لیژنەی وردبینیکردنی شایستەیی کاندیدەکانی کردووە، دەرکەوتووە کە راکان جبورى سەرپێچی ماددەی (7/سێیەم)ـى لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجومەنی پارێزگاکان و قەزاکان ژمارە (12)ـی ساڵی 2018ـی هەموارکراوی کردووە.

هەروەها کۆمسیۆن بڕیاریداوە کە ئیدارەی هەڵبژاردن راسپێردرێت بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست و بڕیارەکەش لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمسیۆن بڵاوبکرێتەوە.

ناوەڕۆکى ئەو ماددەیەى راکان جبورى پێ دورخراوەتەوە چییە؟

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگا و قەزاکان ژمارە (12)ـی ساڵی 2018ـی هەموارکراو لە عێراق، ماددەی (7٧/سێیەم) چەند مەرجێک بۆ خۆپاڵاوتن دیاری دەکات.

ناوەڕۆکی ئەم بڕگەیە ئەوەیە کە دەبێت پاڵێوراو:
“خاوەن ڕەوشت و هەڵسوکەوتی باش بێت، هەروەها بە لێبوردنێکی پێشوو نەگرتبێتەوە بۆ تاوانەکانی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی و کەرتبوونی شکۆمەندانە (الجنح المخلة بالشرف)”.

شایەنی باسە کە ئەم ماددەیە هەموارکراوەتەوە و بەپێی هەموارەکە، مەرجەکە بەم شێوەیە داڕێژراوەتەوە: “نابێت بە تاوانێک یان کەرتبوونێکی شکۆمەندانە یان دۆسیەکانی گەندەڵی کارگێڕی و دارایی کە لە ماددەکانی (330 تا 339)ـی یاسای سزادانی ژمارە 111ـی ساڵی 1969ـی هەموارکراودا هاتووە، سزادرابێت، ئەمەش بە بڕیارێکی کۆتایی دادگا، جا چ لێبوردنی گشتی گرتبێتەوە یان نا”.

بەکورتی، ماددەکە جەخت لەسەر پاکی و باشی رابردووی پاڵێوراو دەکاتەوە لە رووی یاسایی و رەوشتییەوە، بەتایبەتی لەو تاوانانەی کە پەیوەندییان بە گەندەڵی و شکۆی گشتییەوە هەیە.

بەفەرمى؛ راکان جبوورى لە کاندیدبوون دورخرایەوە

راکان جبوری دوای سێ رۆژ لە راگرتنی بەکەفالەت ئازاد کرا

راکان جبوری دوای سێ رۆژ لە راگرتنی بەکەفالەت ئازاد کرا