راکان سەعید جبوری بە کەفالەت ئازاد کرا
پارێزگاری پێشووی کەرکوک
راکان جبوری دوای سێ رۆژ لە راگرتنی بەکەفالەت ئازاد کرا
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
راکان سەعید جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک دوای سێ رۆژ لە راگرتنی، بەکەفالەت ئازاد کرا.
رۆژی شەممە 19.4.2025 راکان سەعید جبوری پارێزگاری پێشووی کەرکوک بە هۆی سکاڵای چەند پەرلەمانتارێک لەسەر دۆسێی گەندەڵی لەشاری بەغدا دەستبەسەر کرا.
بەوتەی دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کە پێشتر قسەی بۆ 964 کردبوو، دیارترین دۆسیەی راکان جبوری، گەندەڵی فڕۆکەخانەی کەرکوک و هەروەها پارەی نۆژەنکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش بۆ میوانخانەکەی خەرج کردووە، جگە لەوانەش کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ دەستەی دەستپاکی کەرکوک بۆ شاردنەوەی دۆسیەانی گەندەڵی خۆی.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری