کەشوهەوا

ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە و سبەینێ دادەبەزێت

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی خۆی بۆ کەشی ئەمڕۆ و سبەی کردووە و ئەمڕۆئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما لە چاو دوێنێدا بەرزتر دەبنەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەەرزەزانی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ تا دوو پلەیەک پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە.

هەرچی سەبارەت بە پلەی گەرمای سبەی دووشەممەیە ئەوا ئاسایی دەبێتەوە و دوو پلە دادەبەزێت.

ئەمڕۆ یەک شەممە 24.8.2025
کەش / ئاسمان  ساماڵ دەبێت بەگشتى.
خێراى با /  لەسەر خۆ- مام ناوەند  ( 10– 20 )کم/ک.
مەوداى بینین / ( 8 –  10  ) کم دەبێت .
ئاراستەی با /  لە گۆڕاندا دەبێت.
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە بە( 1-2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ

بەرزترین پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ دووشەممە
هەولێر :  44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک :  43  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  44 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان 46 پلەی سیلیزی