سلێمانی

جارێکی دیکە بەرنامەی کارکردنی مۆلیدەکان بۆ رۆژانی جەژن گۆڕا

دیلان محه‌مه‌دجه‌زا

لیژنەی مۆلیدە ئەهلییەکان لە سلێمانی خشتەیەکی نوێی بۆ کارەبا بۆ رۆژانی جەژن راگەیاند، ئەو خشتەیەی دوێنێ بڵاویانکردەوە گۆڕاوە.

بەپێی لێدوانی لیژنەکە بۆ 964 خشتەی نوێ به‌م جۆره‌یه‌:

ئەمڕۆ 4ی ئێوارە بۆ 1ی شه‌و

سبەینێ یەکەم رۆژی جەژن: 5ی به‌یانی تا 8ی بەیانی، 1ی نیوەڕۆ بۆ 1ی شه‌و.

رۆژانی دووەم و سێیەمی جه‌ژن: 1ی نیوه‌ڕۆ بۆ 1ی شه‌و.

لیژنه‌كه‌ دوێنێ خشته‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و پێده‌چێت كاره‌بای نیشتمانی هێشتا كه‌م بێته‌وه‌.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا