"لە 75 تۆنی رۆژانە 40 تۆن دەگات"
بێ غازی لەکۆڵ گەرمیان نابێتەوە
964+
هونەر فارس – گەرمیان
لە گەرمیان غاز بهئاسانى دەست ناکەوێت. بەڕێوەبەری هۆبەی نەوتی ئیدارەکەش دەڵێت، ئەمڕۆ و بەیانی دەگات.
تەنیا لەساڵی تازەدا زیاد لەجارێک قەیرانی کەمی غازی ماڵان لە گەرمیان دروستبووە.
تۆڕی964 دەزانێت، ئیدارەی گەرمیان رۆژانە پێویستی بە 75 تۆن غاز هەیە، کەچی 40 تۆن دەگاتە دەڤەرەکە.
سالار مەحمود، بەرپرسی هۆبە نەوتییەکانی لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی گەرمیان بە تۆڕی964ی وت: هۆکارێکی کێشەکە ئەو ئۆتۆمبێلانەن، کە غاز بۆ ئیدارەکە دەگوازنەوە، چونکە سەرقاڵی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیانن و گواستنەوەی غازیان راگرتووە.
زیاتر وتیشی “ئەمڕۆ و بەیانی غاز دەگاتە گەرمیان و ئەو کێشەیە نامێنێت”.
لەگەڵ ئەوەی غازی حکومی کەمبووەتەوە، بەڵام نرخکەی گران نەبووە و هەر بە 8500 دینار دەفرۆشرێت.