"ئیشیان ماوە و جارێکی تر قیرتاو دەکرێنەوە"

هەندێک لە شەقام و کۆڵانەکانی هەولێر هەڵکەندراون و وەک خۆیان چاک نەکراونەتەوە

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

بەشێک لەو شەقام و گەڕەکانەی هەولێر کە بۆ راکێشانی بۆری ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاو هەڵکەندراون، وەک خۆی چاک نەکراونەتەوە و ئەوەش هاوڵاتیان و شۆفێرانی تووشی دەردەسەری کردووە.

مەحمود هونەر ئەندازیار لە پڕۆژەی فریاگوزاری خێرای ئاو بە 964ـی وت، دوای تەواوبوونی پڕۆسەکە و راکێشانی بۆرییەکان راستەوخۆ دەستدەکەن بە چاکردنەوەی شوێنەکان، بەڵام هەندێک جار ناچار دەبن، چاکردنەکەوەی شەقام و کۆڵانەکان دوا بکەوێت، لەبەر ئەوەی هێشتا لێکدان و تێکەڵکردنەوەی هەندێک لە بۆرییەکان کێشەیان هەیە و تا کۆتایی پڕۆسەکە ناتوانن چاکیان بکەنەوە.

زیاتر روونیکردەوە و وتی، هەندێک جار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاو ئاگادار دەکرێنەوە کە کۆڵانێک ئاوی پێنەگەیشتووە، بۆیە ناچار دەبن جارێکی تر شەقامەکە هەڵبکەننەوە، کەواتە ئەوە قۆناغی کۆتایی نییە و هەر شەقامێک ناڕێک بوو، جارێکی تر قیرتاو دەکرێتەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری