The Turkish army patrols as rescue workers continue the search for victims of the earthquake in Antakya, Turkey, Saturday, Feb. 11, 2023. Rescue crews on Saturday pulled more survivors, including entire families, from toppled buildings despite diminishing hopes as the death toll of the enormous quake that struck a border region of Turkey and Syria five days continued to rise. (AP Photo/Petros Giannakouris)
100 سەرباز لەبوومەلەرزەكەی تورکیا گیانیان لەدەستداوە
+964
كودستان ئەحمەد- هەولێر
18 رۆژ بەسەر بوومەلەرزەكەی توركیا و باكووری كوردستاندا تێدەپەڕێت، وەزارەتی بەرگری تورکیا دەڵێت، 100 سەربازیان گیانیان لە دەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23.2.2023 وەزارەتی بەرگری توركیا بەیاننامەیەكی لەبارەی بوومەلەرزەكەوە بڵاوكردوەوە و دەڵێ: لەرووداوەكەدا 100 سەربازی سوپا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەنراوەكە بێت، 66 سەرباز لەبوومەلەرزەكە بەسەختی برینداربوون و تائێستاش لەژێر چاودێری پزیشكیدان.
وەزیری ناوخۆی توركیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەكەوە گەیشتوەتە 43 هەزار 500 كەس.
وەزارەتی بەرگری توركیا دەڵێت: تائێستا ناسنامەی دوو سەربازی وڵاتەكەی لەبوومەلەرزەكەدا دیارنییە و بێسەروشوێنن.
ئەو راگەیاندراوە لەكاتێكدایە وەزارەتی بەرگری توركیا، داوای لەهەموو هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەی کردبوو بەشداری لەهاوكاری لێقەوماوەكانی توركیادا بكات.