حەقدەستی حه‌واڵه‌ لە 10 دۆلارە بۆ 400 دۆلار گران بووە

+964

فەرمان سادق

رێکارەکانی بانکی ناوەندی گرفتی بۆ حه‌واڵه‌ دروستکردووە، ئەمەش وایکردووە حەقدەستەکەی زۆر گران بێت.

عەبدولئەحەد کەمال، خاوەنی کۆمپانیای شەمس و بەحر بە تۆڕی964ـی وت، بەهۆی رێکارەکانی بانکی ناوەندی ئێستا حه‌واڵه‌کردنی دۆلار بۆ دەرەوە زۆر زۆر زەحمەت بووە، تەنانەت ئێستا هەموو کۆمپانیایەکی دراو حه‌واڵه‌ بۆ دەرەوە هەر ناکەن.

بەقسەی عەبدولئەحەد کەمال، پێشتر ناردنی 100 هەزار دۆلار (یەک دەفتەر دۆلار) بۆ دوبەی، حه‌واڵه‌کەی 10 دۆلار بوو، جار هەبووە حەقدەستی حه‌واڵه‌ هەر وەرنەگیراوە، بۆ تورکیاش حەقدەستی حه‌واڵه‌ 20 بۆ 30 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا “حه‌واڵه‌ بۆ دوبەی لەهەر 100 هەزار دۆلارێک، 350 بۆ 400 دۆلار وەردەگیرێت، بۆ تورکیاش هەمان نرخە”.

زیاتر وتی “لەگەڵ ئەوەی رێنماییەکان نرخی حه‌واڵه‌ی گران کردووە، ئەوا دەبێت فاتورەت هەبێت”.