لە تاسلوجە

بەشێک لە شەقامى دەروازەى سلێمانى دادەخرێت

964+

وریا فەتاح

شارەوانى سلێمانى لە ئاگادارییەکدا رایگەیاندووە، لە رۆژى هەینییەوە، بەشێک لە شەقامى سلێمانى بە ئاراستەى کەرکوک، بۆماوەى سێ رۆژ دادەخرێت.

لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، “لە چوارچێوەی کارەکانی پڕۆژەی شەقامی 100 مەترى لە یەکتربڕی تاسڵوجە، لە لایەن تیمەکانمانەوە دەستدەکرێت بە دانانی گرێدەر بۆ سەقفی پردەکە و بۆ ئەو مەبەستە بەشێک لە شەقامی سلێمانی بە ئاڕاستەی کەرکوک دادەخرێت”.

وەک باسکراوە، داخستنەکە رۆژى هەینى 22ـى ئاب دەستپێدەکات و بۆ ماوەى سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

شارەوانى سلێمانى، بۆ چارەسەرکردنى گرفتى هاتووچۆ رێگەى جێگرەوەى بۆ شۆفێران دیاریکردووە بەم شێوەیە:

یەکەم: ئاڕاستەی (سلێمانی-تاسڵوجە-کەرکوک ) لە جیاتی سلێمانی بۆ کەرکوک .

دووەم: ئاڕاستەی( کەرکوک- سلێمانی) دەخرێتە سەر سایدی ئاڕاستەی (سلێمانی- کەرکوک).

بەشێک لە شەقامى دەروازەى سلێمانى دادەخرێت