وێنەی دوو تۆمەتبارەکە و ئەو چەکانەی دەستیان بەسەردا گیراوە. فۆتۆ/ئاسایشی گەرمیان
ئاسایشی گەرمیان باندێکی “بەقاچاغبردنی چەک”ی دەستگیرکرد
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە دەربەندیخان “باندێکی فرۆشتن و بەقاچاغبردنی چەک و تەقەمەنی بێ مۆڵەت” دەستگیرکران، ئاسایشی گەرمیان دەڵێت دەستیانگرتووە بەسەر دەیان چەکدا کە بە تۆمەتبارەکان بوون.
ئاسایشی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە لە فەیسبوکی خۆی رایگەیاند، باندێکی دوو کەسی کە کاریان گواستنەوەی چەک و تەقەمەنی بووە بەشێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر 213 پارچە چەکدا.
ئەو دوو کەسە ویستوویانە دەیان چەک بەشێوەیەکی قاچاخ رەوانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئاسایشی گەرمیان دەڵێت، زانیاری وردیان لەسەر ئەو دوو کەسە پێگەیشتووە لەلایەن ئاسایشی دەربەندیخان و “لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 21ی چەک، راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.