ئیفراز کردنی زەوی _ وێنە: 964
نزیکەی 60 هەزار پارچە زەوی
“زەوی بە تاپۆوە دەدرێت بە فەرمانبەران”
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
لە رابردوودا ئەو زەوییانەی دەدران بە فەرمانبەران کارت بوون، رێکاری ئیداری زۆریان دەویست تا دەکران بە تاپۆ، بەڵام ئێستا ئەو زەوییانە تاپۆن و ئەو سەرئێشەیە لەکۆڵ فەرمانبەران و شارەوانییەکان بووەتەوە.
کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە 964ـی وت، “ئێستا راستەوخۆ لەگەڵ دابەشکردن، ئەو زەوییانەی دەدرێن بە فەرمانبەران، تاپۆ دەکرێن”.
بە وتەی سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، پێشتر دابەشکردنی زەوی کارت کێشەی بۆ شارەوانییەکان دروستکردووە و هەندێک جار کێشەی کۆمەڵایەتیان لێکەوتووەتەوە.
وتیشی، لە شارەوانیی هەولێر نزیکەی 60 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران دابەشکراوە و 17 هەزار پارچە زەوی دیکەش بە دوو قۆناغ دابەشکراوە.
پێداچوونەوە: هاوبەش