لە ماڵەوە بڕوانامەی هارڤارد بەدەستبهێنە

+964
عادل کانەبی

زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی کۆمەڵێک کۆرسی خوێندنی راگەیاند کە دەتوانیت لە رێگەی ئۆنڵاینەوە بەشداری بکەیت و بڕوانامەش بەدەستبهنێت.

زانکۆی هارڤارد لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی زیاد لە 100 کۆرسی خۆڕایی لە بواری جیاوازدا راگەیاند، فێرخوازان دەتوانن راستەوخۆ لەسەر ماڵپەڕەکە ناوی خۆیان تۆمار بکەن و دەست بە خوێندن بکەن.

کۆرسەکان بریتین لە بابەتی زانستی، تەکنەلۆژی، ئابووری، هونەری، سەرکردایەتی، مافی ژن، پڕۆگرامسازی و چەندین بواری جیا.

تاکە مەرجی بەشداریکردن لە کۆرسەکان دەبێت زمانی ئینگلیزیت باش بێت.

زانکۆی هارڤارد یەکێکە لە کۆنترین، گەورەترین و بەناوبانگترین زانکۆکان لە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەکەوێتە شاری کامبریج لە ویلایەتی ماساچوسێتی ئەمریکا و ساڵانە نزیکەی نۆ هەزار دەرچووی هەیە.

بۆ بەشداریکردن لە کۆرسەکان کلیک لێرە بکە.