15 رۆژ کاتیان بۆ دانراوە
کەموکورتی لیستی موچەی وارس و کوسوکاری ئەنفالکراوان پڕدەکرێتەوە
964+
توانا نەقی
کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاگادر دەکرێنەوە کە هەندێک پێداویستی هەیە دەبێت لەگەڵ خۆیان بیبەنە بەڕێوەبرەایەتەیەکە لە گەرمیان بۆ ئەوەی کەموکورتی لیستی موچەیان بۆ پڕبکەنەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بڵاویکردەوە، ئاگاداری وارسی سەربەرزيی شەهيدانی سەنگەر و جينۆسايد و هاوڵاتی دەکەنوە ئەم پێداويستيانەی لای خواره وه بهێنن بۆ بەرێوەبەرايەتی گشتی بە مەبەستی پڕ کردنەوەی کەم و کورتی لیستی موچە.
پێداویستیەکان پێکهاتوون لە:
– كۆپی كارتی نيشتيمانی و پێناسی شههيدانه
– ناوی چواری شەهيد
– ناوی چواری وارسی شەهيد
– ناوی سيانی دايكی شەهيد
ئەم پێداویستیانە لە بەرواری ئەمڕۆوە واتە 18.8.202ـەوە تا 15 رۆژی دیکە وەردەگیرێت و ئەو کەسانەشی کە پێشتر پێداویستییەکانیان بردووە پێویست ناکات دووبارەی بکەنەوە.