وەبەرهێنان

بەبەهاى 24 ملیار دۆلار؛ کابینەى نۆ 564 پڕۆژەى ئەنجامداوە

964+

وریا فەتاح

فەرمانگەى میدیا و زانیارى بڵاوى کردەوە، لە ماوەی كاری كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، لە تەواوی هەرێم 564 پرۆژەی جیاجیا بە بەهای زیاتر لە 24 ملیار دۆلار لە سێكتەری وەبەرهێنان جێبەجێ كراون و ئەوەش هەموو كەرتەكانی ئەو بوارەی گرتووەتەوە.

وەک ئەوەى فەرمانگەکە رایگەیاندووە، لە بواری پیشەسازیدا 142 پرۆژە بە بەهای 3 ملیار و 649 ملیۆن دینار جێبەجێ كراون، هاوكات لە كەرتی بازرگانیدا 142 پرۆژە بە گوژمەی ملیارێك و 194 ملیۆن دۆلار جێبەجێ كراون.

هەرچى سەبارەت بە کەرتى گەشتیارییە، 78 پرۆژە بە گوژمەی 7 ملیار و 559 ملیۆن دۆلار و لە كەرتی نیشتەجێبوونیش 60 پرۆژە بە گوژمەی 4 ملیار و 868 ملیۆن دۆلار ئەنجام دراون.

پرۆژەی سێكتەرەكانی دیكەی وەبەرهێنانە، بەمشێوەیە جێبەجێ كراون: فێركردن: 49 پرۆژە بە بەهای 417 ملیۆن دۆلار.

تەندروستی: 34 پرۆژە بە بەهای 366 ملیۆن دۆلار.

كشتوكاڵ: 21 پرۆژە، بە بەهای 561 ملیۆن دۆلار.

وەرزشی: 14 پرۆژە بە گوژمەی 84 ملیۆن دۆلار.
هاوبەش و بیانی: 11 پرۆژە، بە گوژمەی 5 ملیار و 154 ملیۆن دۆلار.

خزمەتگوزاری: 8 پرۆژە بە گوژمەی 100 ملیۆن دۆلار.

هونەری: 3 پرۆژە بە گوژمەی 76 ملیۆن دۆلار.

بانكەكان: 2 پرۆژە بە گوژمەی 19 ملیۆن دۆلار.