لەلایەن دادگای بەسرەوە
کەیسی گیان لەدەستدانی دکتۆر بان زیاد یەکلا بووەوە
964+
توانا نەقی
سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارێکی سەبارەت بە گیانلەدەستدانی پزیشکی دەروونی بان زیاد دەرکرد و ئاماژەی بەوەدا کە ڕووداوەکە خۆکوشتن بووە.
ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری روونی دەکاتەوە کە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی بەسرە بڕیاری سەبارەت بە کۆچی دوایی د.بان زیاد بۆ نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەن ناردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە رووداوەکە بە تەاوەتی خۆکوژی بووە و بەو بۆنەیەشەوە کەیسەکەی داخراوە.
4ـى ئەم مانگە، دکتۆرە بان زیاد، کە پسپۆڕێکی دەروونییە، لە ماڵی باوکیدا لە بەسڕا تەرمەکەى دۆزرایەوە، خێزانەکەی رایانگەیاند کە کچەکەیان بەهۆی فشاری دەروونی و کێشەی کارەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام، زۆری نەخایاند گومانەکان سەریان هەڵدا، بەتایبەت دوای دزەپێکردنی زانیاری لە پشکنینی سەرەتایی تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری.