گومان و وردەکاریى
کەیسى بان زیاد؛ کوژراوە یان خۆى کوشتووە؟
964+
وریا فەتاح
کەیسی گیانلەدەستدانی دکتۆرە بان زیاد تارق، پزیشکی پسپۆڕی دەروونی ناسراوی خەڵکی بەسڕا، هێندەى گەرمى کەشى عێراق شەقامى عێراقی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى گەرم کردووە، ئەم کەیسە بەهۆی ئاڵۆزی و تەمومژاوییەوە سەرنجی زۆری لەسەرە، بەتایبەت کە دوو گێڕانەوەی تەواو دژ بەیەک هەن: یەکەمیان، لەلایەن خێزانەکەیەوە راگەیەندراوە، باس لە “خۆکوشتن” دەکات بەهۆی فشاری دەروونییەوە، دووەمیان، لەلایەن هاوکارەکانی و بەشێکی زۆری رای گشتییەوە پشتیوانی دەکرێت، ئاماژە بە “تاوانێکی کوشتن”ی دڕندانە دەکات.
4ـى ئەم مانگە، دکتۆرە بان زیاد، کە پسپۆڕێکی دەروونییە، لە ماڵی باوکیدا لە بەسڕا تەرمەکەى دۆزرایەوە، خێزانەکەی رایانگەیاند کە کچەکەیان بەهۆی فشاری دەروونی و کێشەی کارەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، بەڵام، زۆری نەخایاند گومانەکان سەریان هەڵدا، بەتایبەت دوای دزەپێکردنی زانیاری لە پشکنینی سەرەتایی تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری.
وردەکارییەکەى لەم ڤیدیۆیەدا وەربگرە…