کەلار

کۆڵبەرەکەی خەسرەو جاف شێوێندراوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

پەیکەری کۆڵبەر لە قەزای کەلار، لە نزیک پەیمانگای تەکنیکی کەلار دانراوە، کە تاقە پەیکەری ھونەرمەند خەسرەو جافە لە سنوورەکە، لەلایەن کەسانێکەوە بە بۆیاخ شێوێنراوە.

پەیکەری کۆڵبەر لەساڵی 2017 لە یەکێک لە شەقامەکانی قەزای کەلار دانراوە، بەڵام ئێستا دیمەنی پەیکەرەکە تێکدراوە و بە بۆیاخی رەش کۆمەڵێک ھێما و نوسینی لەسەر کراوە.

ئەکرەم ساڵح سەرۆکی شارەوانی کەلار بە 964ـی وت، ئاگاداری شێواندنی ئەو پەیکەرە نەبووین، بەڵام بەدواداچوون دەکەین بزانین بۆچی بەوشێوەیە پەیکەرەکە تێکدراوە و کێ کردوویەتی”.

ئاماژەی بەوەش کرد،”دوای بەدواداچون بابەتەکە رادەستی پۆلیس دەکەین بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی ئەو کارەیان کردووە”.

خەسرەو جاف رۆمان نووس و هونەرمەند و پەیکەرتاش خەڵکیکەلاری کۆنە و لە ئیستادا لە هەولێر نیشتەجێیە و دەیان شاکار و کاری پەیکەری هونەری دروست کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دەردە پیری یەخەی خەسرەو جافی گرتووە و چاوی شەیتانی هەڵ...

دەردە پیری یەخەی خەسرەو جافی گرتووە و چاوی شەیتانی هەڵگرتووە