ستافی نوێ و کۆنی مەشقی یانەی دهۆک فۆتۆ: پەیجی یانەی دهۆک
دهۆك راهێنه‌رێكی نوێی ده‌ستنیشانكرد
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یانه‌ی دهۆك راهێنه‌رێكی نوێی بۆ تیپی تۆپی پێی له خولی كوردستان ده‌ستنیشانكرد، دوای ئه‌وه‌ی راهێنه‌ری پێشوو ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه.
یانه‌ی دهۆك له فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، ئاشتی مسته‌فا و ئازاد ئه‌حمه‌د وه‌ك راهێنه‌ر و یاریده‌ده‌ری راهێنه‌ر، ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
یانه‌كه سوپاسی ئه‌و دوو راهێنه‌ره‌ی كرد، كه له ماوه‌ی رابردوو مه‌شقی تیپه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ بووه.
له هه‌مانكاتدا یانه‌ی دهۆك ئاشكرایكرد، عه‌لی وه‌حیده‌دین وه‌ك راهێنه‌ر و هه‌رژه‌نگ بابه‌كر وه‌ك راهێنه‌ری توانای جه‌سته‌یی، تیپه‌كه له ئه‌ستۆ ده‌گرن.
یانه‌ی دهۆك له خولی نایابی كوردستان بارودۆخ و ئه‌نجامه‌كانی باش نین، ئێستا له پله‌ی كۆتایی ریزبه‌ندییه و ته‌نیا 14 خاڵی هه‌یه.