"لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌"

هۆكارێكی نادیار 1000 دۆنم پووش و پاوانى له‌ شارباژێڕ سووتاند

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ هه‌زار دۆنم پووش و پاوان له‌ سنوورى شارباژێڕ سووتاوه‌ و مناشزانن كێً ئه‌م كاره‌ى كردووه‌ بۆیه‌ ده‌ستیان به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

ئاگره‌كه‌ى سنوری شارباژێڕ ئه‌مڕۆ له‌ گوندەکانی  بێورێ، سێونگ، کانی شوان، پیرێسك و نورەباب کەوتەوە.

دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى ده‌ڵێت، دەستبەجێ مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانی بەشی شارباژێڕ گە یشتە شوێنی ئاگرەکە و تیمەکانی بەرگری شارستانی چوارتا،  سیتە ك، قایمقامی چوارتا و خەڵکی ناوچەکان، هاوکاریان بون و توانرا کۆنتڕۆڵ بکرێت .

زیانی ئاگرەکە سووتانى هە زار دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی و هۆکاری ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ش نادیارە لێکۆڵینەوە بەردەوامە .