مۆلیده‌كان ههڵناگیرێنهوه
خاوه‌ن مۆلیده‌كان بوونه‌ته موچه‌خۆری حکومەت
ده‌شتی عارف
دوای گه‌یشتنی كاره‌بای 24 كاتژمێری به هه‌ر گه‌ڕه‌كێك راسته‌وخۆ مۆلیده‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه بێ كار ده‌بێت و ئیدی پێناكرێت، به‌ڵام حكومه‌ت بڕیاریی داوه مانگانه پاره به خاوه‌ن مۆلیده‌كان بدات و مۆلیدهكانیش هه‌ر له شوێنی خۆیاندا ده‌بن.
، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مۆلیده‌كان خۆران ته‌حسین به 964ـی وت، “تا ئێستا بڕیاره‌كه به‌و جۆره‌یه هه‌ر مۆلیده‌یه‌ك به‌پێی ئه‌مپێری كاره‌باكه‌ی كه هه‌یه‌تی، مانگانه پارەی ده‌درێتێ، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر هه‌زار ئه‌مپێری هه‌بووبێت یه‌ك ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت و هه‌زار و 500 ئه‌مپێری یه‌ك ملیۆن 500 هه‌زار وه‌رده‌گرێت، هەروەها سێ هه‌زار ئه‌مپێر دوو ملیۆن دینار وه‌رده‌گرێت “.
وتیشی، “له ئه‌گه‌ری هه‌بوونی كێشه له كاره‌بای 24 كاتژمێری، مۆلیده‌كان پێده‌كرێن تا هاوڵاتیان بێ كاره‌با نه‌بن و تا كێشی كاره‌بای نیشتمانی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش حكومه‌ت بۆ هه‌ر كاتژمێرێك بڕی 40 دینار ده‌دات به مۆلیدهكه”.
له شاری هه‌ولێر به‌هۆی هاتنەکایەوەی پرۆژه‌ی رووناكییه‌وه تا ئێستا نزیکەی هەزار و 800 مۆلیده كوژاونه‌ته‌وه، كه هەزار و 200 مۆلیده‌یان له ناو شار بوونه و 600 مۆلیده‌ش له ده‌ره‌وه‌ی شار بوونه.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا