فەرمانگەی ئاوی شارەزوور:

“پڕۆژەی بێستانسوور توانای دابینکردنی ئاوی بۆ دەشتی شارەزوور نەما”

ژێوار خدر

پڕۆژەی بێستانسوور ئاوی کەم بووەتەوە و ناتوانێ وەک پێویست ئاو بۆ ناوچەکە دابین بکات، ئاوی شارەزووریش دەڵێت، “لەمڕۆ بەدواوە هەرکەس ئاوی نەگرت هیچ دەسەڵاتێکی ئێمەی تێدا نییە”.

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور، ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، بەهۆی زیاتر کەمبوونەوەی سەرچاوەی ئاوی پڕۆژەی بێستانسوور، ئێستا رێژەی پێویستی ئاو ناگاتە قەزای شارەزوور و هەردوو ناحیەی زەرایەن و عەربەت، ئەوەی تا ئێستا ئاو هەبووە و بەبێ کەم و کوڕی دابەش کراوە، بەڵام لەمڕۆ هەینی 8.8.2025، بەدواوە هەرکەس ئاوی نەگرت هیچ دەسەڵاتێکی ئێمەی تێدا نییە.

دەشڵێت، تکایە ئاو بەپێی زۆر پێویست بەکاربهێنن، لەبەرئەوەی هیچ شوێنگرەوەیەکی ترمان نییە لەم ساتەدا.