هەڵەبجە و گەرمیان بەیەكەوە دەبەستێتەوە

پردێكی ستراتیجی لە هەڵەبجە دروست دەكرێت و زياتر له 20 گوند سوودی لێ‌ دەبینن

964+

محەمەد فاتیح

دەستكراوە بە دروستكردنی پردێك، لە پارێزگای هەڵەبجە، كه بە دەیان گوند سوودی لێ‌ دەبینێت و پارێزگاكە بە گەرمیانەوە دەبەستێتەوە.

پڕۆژەى پردی تەنگی سەید محەمەد، بە تێچووی 26 ملیار دینار، دەستكراوه بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە و درێژی پردەكە 650 مەترە و بەرزیی لە ئاستی ئاوی رووبارەكە، چوار مەترە و پانیی 14 مەترە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە:

-ئەم پردە، پارێزگای هەڵەبجە بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەبەستێتەوە

-رێگای مەرزی پشتە نزیك دەكاتەوە و ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی شۆفێران دەكات.

-جگە لە سودی گەشتیاری، زیاتر لە 20 گوند سود لە پردەكە دەبینن.