گرافیک؛ 964+
له "توندوتیژى"یه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كراوه
ژنه ونبووه‌كه‌ى چوارقوڕنه له سلێمانى دۆزرایه‌وه
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و ژنه‌ى له پێرێ شه‌وه‌وه له چوارقوڕنه ونبووبوو له شارى سلێمانى دۆزرایه‌وه و هاوسه‌ره‌كه‌شی ده‌ڵێت، له به‌شی توندوتیژى ژنان په‌یوه‌ندیان پێوه كردووه و ئێستاش له ماڵى خوشكێكییه‌تى له‌و شاره.
ژنه‌كه، ناوى سه‌رگوڵ ته‌مه‌ن 36 ساڵه، خاوه‌نى چوار منداڵه و له شه‌وى 5.8.2025 له‌ماڵه‌وه چوبووه‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕابووه‌وه.
كامیل محه‌مه‌د عه‌بدوڵا هاوسه‌رى سه‌رگوڵ، به 964ـى وت، له چوارقوڕنه‌وه به تاكسییه‌ك چووه‌ته سلێمانى و له‌وێش سه‌ردانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى توندوتیژى دژ به ژنانى كردووه و دواتر په‌یوه‌ندیان به خوشكێكی كردووه كه ماڵیان له سلێمانییه و ئێستا لاى ئه‌وه”.
پێشتر هاوسه‌ره‌كه‌ى به 964ـى وتبوو، كه هاوسه‌ره‌كه‌ى نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه و ماوه‌ى ساڵێكه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه، له‌ماوه‌ى ئه‌م ساڵه‌دا چه‌ند جارێكی دیكه لێیان ونبووه، به‌ڵام توانیویانه زوو بیدۆزنه‌وه.