دیمەنی یەکێک لەو پاسانەی قوتابیان دەگوازێتەوە... گرافیک؛ 964+
له‌به‌ر گه‌رما سوتاین
شۆفێری پاسه‌كانی هه‌ولێر گه‌رما ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
شۆفێرانی پاس له‌هه‌ولێر هه‌ر كه گه‌رما دادێت ژیانیان لێ تاڵده‌بێت و تاوه‌كو مانگی نۆ ده‌بێت عه‌زابی ئه‌و گه‌رمایه بچیژن و حكومه‌تیش رێگه‌یان نادات په‌رده له جامه‌كان بده‌ن.
بڕوا ئه‌حمد، شۆفێرێكی پاسه له هه‌ولێر و ده‌رده دڵی خۆی بۆ كردین و وتی، ” هه‌ر گه‌رما دادێت ئه‌ژنۆم ده‌له‌رزێت، چونكه ناو پاسه‌كه ده‌كوڵێت به‌هۆی گه‌رماوه، حكومه‌تیش ناهێلێت په‌رده له جامه‌كان ببه‌ستین، په‌رده‌ش نه‌بێت فێنككه‌ره‌وه‌ی ناو پاسه‌كان هیچ سودێكی نییه و سه‌رنشینه‌كان فێنكیان نابێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌مانه‌وێت داواكارییه‌كی ساده‌یه، ئه‌و دوو سێ مانگه‌ی كه گه‌رما دادێت رێگه‌مان پێ بده‌ن په‌رده ببه‌ستین”.
داواكاریی شۆفێرانی پاسمان گه‌یانده عه‌بدولخالق عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر، ئه‌ویش پێی وتین، ” ساڵی پار و ئه‌مساڵیش داوامانكردووه له 7.1 تاوه‌كو 9.30 كه لەو ماوەیەدا پله‌كانی گه‌رما به‌رزه رێگه به شۆفێرانی پاس بدرێت په‌رده ببه‌ستن، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی نه‌بووه و داواكاریه‌كانیان ره‌تكردۆته‌وه”.
پاسه‌كانی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شار زۆربه‌یان فێنككه‌ره‌وه‌یان تێدایه به‌ڵام چونكه خۆر زۆر له پاسه‌كان ده‌دات ئەمەش وا دەکات پله‌ی گه‌رمی ناو پاسه‌كان بەرزبێتەوە و به‌مه‌ش فێنككه‌ره‌وه‌كان هیچ سودێكیان نابێت و سه‌رنشینان فێنكیان نابێته‌وه.