30 ساڵە ئەم ناوە ناسنامەی غازفرۆشەکانی گەڕەکی کورانە

کۆڵانی “بارگیناوە”

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

کۆڵانی بارگیناوە دەکەوێتە نێو گەڕەکی کورانی سەر شەقامی مەخموور، لە ساڵی نەوەدەکانەوە ئەو ناوەی لێنراوە، هەتا ئەم ناوە نەهێنیت کەس نازانێت مەبەستت ئەو کۆڵانە، زۆربەی دانیشتووانی کۆڵانەکە، کاتی خۆی ئەسپ و عەرەبانەیان هەبووە و غازیان فرۆشتووە.

ئەحمەد قادر، دانیشتووی ئەو کۆڵانەیە و بە 964ـی وت، ”لە ساڵی 90ەکان، کەسێک هەبوو بە ناوی رەیس کۆڵانەکەی بە “بارگینان” ناوبرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی دانیشتووانی کۆڵانەکە، زۆربەیان ئەسپ و عەرەبانەیان پێبوو و کاری فرۆشتنی غازیان دەکرد”.

وتیشی،” خەڵکێکی رۆشنبیر و دنیا دیدە لێرە دەژین، بەڵام ناوەکەی وا رۆیشتووە ئێستاش بە ئۆتۆمبێل بەردوامن لە فرۆشتنی غاز.”

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

قۆریتان یان کۆریتان؛ ئەو گوندەی دوکەڵی زۆر بوو

قۆریتان یان کۆریتان؛ ئەو گوندەی دوکەڵی زۆر بوو