یەکێتیی مامۆستایان هەڵبژاردن دەکات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره به‌مزووانه یه‌كێتی مامۆستایانى كوردستان به به‌شدارى نزیكه‌ى 80 هه‌زار ئه‌ندام هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدات، کە پێشتر دۆخی سیاسی و ئابوورى دووجار رێگره بووه هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبده‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕێگاى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ته‌واوى سه‌ندیكا و رێكخراوه پیشه‌ییه‌كانی ئاگاداركردۆته‌وه كه پێویسته له‌ماوه‌ى 180 رۆژدا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبده‌ن.
یه‌كێتی مامۆستایانى كوردستان، یه‌كێكه له‌كۆنترین رێكخراوه پیشه‌ییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان و له‌ساڵى 1962 دامه‌زراوه و تائێستا 12 كۆنگرەی بەستووە.
ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ئه‌وه‌ی بۆ تۆڕى 964 پشتڕاستكرده‌وه كه ئەو نووسراوە بۆ ئێمەش هاتووە، بەڵام پێش ئەو نووسراوەش، ئێمە بڕیاری هەڵبژاردنمان دابوو، دووجاریش ئاماده‌كارییمان كردبوو یه‌كه‌میان له‌ساڵى 2015 دووه‌مجاریش له ساڵى 2018، به‌ڵام هه‌ردوو جاره‌كه به‌هۆى دۆخ و كێشه‌ى ئابوورى و سیاسییه‌وه نه‌مانتوانیوه ئه‌نجامى بده‌ین.
وتیشی “پێش چەند مانگێك بڕیاری هەڵبژاردنمان دابوو، بۆ ئەمەش لیژنەمان پێكهێناوە و بەمنزیكانەش كۆبوونەوەی مەكتەبی تەنفیزی سازدەكرێت و كاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكە دیاری ده‌كەین”.
بەقسەی سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بێت، نزیكه‌ى 80 هه‌زار مامۆستا بەشداری هه‌ڵبژاردنەکە ده‌كات.