“دانه‌مه‌زرێین، بایكۆتی ده‌وام به‌رده‌وام ده‌كه‌ین”
964+
كاروان ساڵحی – كه‌ركوك
فەرمانبەران و مامۆستایانی وانه‌بێژی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردی عێراق، داوا دەکەن بکرێن بە هەمیشەیی کە تەنها لە شاری کەرکوک ژمارەکەیان ۱۷ هەزار فەرمانبەرە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ۱۱ی کانونی یەکەم، سەدان فەرمانبەری گرێبەستی پەروەردەی کەرکوک بۆ ماوەی سێ رۆژ بایکۆتیان راگه‌یاند، ناڕۆنە قوتابخانەكانه‌وه، هاوكات لە بەردەم بینای بەرێوبەرایەتی گشتیی پەروەردەی کەرکوک خۆپیشاندانێکیان ئەنجام دا، داواکارن بکرێن بە فه‌رمانبه‌ری هەمیشەیی، ئەگەر نا لە بایکۆتکردن بەردەوام دەبن.
سالار قادر، مامۆستای وانەبێژ، بۆ 964+ وتی، “حکومەتی عێراق بڵاویکرده‌وە لە سەرتاسەری عێراق جگە لە کوردستان ۳۰۰ هەزار وانەبێژ هەیە پێویستە بکرێت بە هەمیشەیی، لە شاری کەرکوک تەنیا ۱۷ هەزار گرێبەست هەن، داواکارین بکرێن بە هەمیشەیی”.
ساڵانە ژمارەیەک مامۆستا خانەنشین دەکرێن، پێویست ده‌كات مامۆستای دیكه شوێنیان بگرنه‌وه.
وتیشی، “وەک فشارێک بۆ سه‌ر حکومەت، بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ بایکۆتی دەواممان کردووە، بۆ ئەوەی حکومەت هه‌ست بکات ئه‌گەر وانەبێژ نەبێت ئەوەی پڕۆسەی خوێندن دوا دەکەوێت.
ساڵانە ژمارەیەک مامۆستا خانەنشین دەکرێن، پێویست ده‌كات مامۆستای دیكه شوێنیان بگرنه‌وه.
“ئه‌گەر حکومەت وه‌ڵاممان نەداتەوە، له بایكۆتكردنی ده‌وام بەردەوام دەبین”، مامۆستا سالار قادر واده‌ڵێت.
له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش، زیاتر لە ٣٠ هەزار مامۆستای وانەبێژ هەن و هه‌مان كێشه هه‌یه، ناوه‌ناوه‌ش دێنە سەرشەقامەکان و داوای دامەزراندن دەکەن.