مەزارگە و كڵێسایه‌ك دەکرێنە شوێنی گەشتیارى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
لەپلانی پەرەپێدانی 2023ـی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ مەزارگەیەکی ئێزیدییەکان و کڵێسایەکی مەسیحییەکان نۆژەن دەکرێنەوە و دەکرێنە شوێنی گەشتیاری.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، له‌سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی زاخۆ 15 شوێنى تایبه‌ت به گه‌شتوگوزارى ئایینى هه‌یە و زیاتر له 300 شوێنى گه‌شتیارى دیكه‌ش هه‌یه، بەرپرسانی شوێنەواری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆش دەڵێن، لەنۆژەنکردنەوەکەیدا ناهێڵین دیمۆگرافیاى ئایینی ئه‌و شوێنانه تێكبچێ.
چیا ئەمین، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، به تۆڕى 964ـى وت”له‌پلانی ئه‌مساڵ 2023 و له چوارچێوه‌ى بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان، گرنگیه‌كى تایبه‌ت به‌شوێنه ئایینییه‌كانى سنووره‌كه‌مان ده‌ده‌ین و دوو شوێنی ئایینیش دواى نۆژه‌نكردنه‌وه، ده‌كرێنه شوێنی گه‌شتیاری”.
مەزارگەیەکی ئێزیدییەکان و کڵێسایەکی مەسیحییەکان نۆژەن دەکرێنەوە و دەکرێنە شوێنی گەشتیاری
به‌قسه‌ى چیا ئەمین بێت، مەزارگەیەکی ئیزدی لە ناوچه‌ى دیرەبوونێ کە کانییەکی ئاویشی لێیە، هەروەها کەنیسەیەکیش لە پیشخابوور، هه‌ردووكیان نۆژەندەکرێنەوە و گوژمەی 800 ملیۆن دیناریشیان بۆ ته‌رخانكراوە.
وتیشی “ساڵانه هه‌زاران گه‌شتیار، له‌ناویاندا كونسڵخانه‌كان و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم روو له‌و دوو شوێنه ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌مانه‌وێ نۆژه‌نیان بکەینەوە، بەڵام به‌هیچ ناهێڵین شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕینى دیمۆگرافیاى ئایینى ئه‌و دوو شوێنە هەبێت”.
تۆڕی964 ئەوەش دەزانێت کە شوێنەواری زاخۆ کاری نۆژەنکردنەوەکە به‌ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كانى ئێزیدی و مەسیحییەکان ئەنجامدەدەن.