12 رۆژ دوای مەسیحییەکان ئەرمەنەکانی دهۆک جەژنی لەدایکبوونی مەسیح پیرۆز دەکەن

964+
عەمار عەزیز – دهۆک

دوای 12 رۆژ تێپەربوون بەسەر یادکردنەوەی لەلایەن مەسیحییەکان، ئەرمەنەکانی کوردستان جەژنی لەدایکبوونی مەسیح دەکەنەوە.


بەرەبەیانی ئەمڕۆ 6ی کانونی دووەم، ئەرمەنەکانی کوردستان جەژنی سەری ساڵیان لەیەکتر پیرۆزکرد، لە کەنیسەی ئەرمەنەکان لەناوەندی دهۆک کۆمەڵێک رێورەسمی ئایینی و تایبەت بە جەژنەکەیان بەڕێوەبرد.


یەروانت ئەمینان، لێپرسراوی گشتی لەکەنیسەی ئەرمەن لەشاری دهۆک بە 964+ی راگەیاند: ئەمڕۆ جەژنی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیحە بەپێی تقوساتی ئەرمەنەکان ئۆرسە دۆکس، نەک تەنها ئێمە لەم رۆژە جەژن دەگێرین بەڵکۆ کەنیسەی روسی و شەرقی، وەک ئەرمەنەکانی کوردستان هەموو ساڵێک لە 6 کانونی دووەم جەژن دەگێرین.

لەبارەی ئەوەی بوچی ئەوان لەگەڵ کریستیانەکانی تر لە 25ـی کانونی یەکەم جەژن ناکەن، یەروانت ئەمینان وتی، لە نێوان رۆژەکانی شەمسی و قەمەری 13 رۆژ جیاوازە، بۆچوونێکی دیکەش هەیە کە دەڵێن لەرۆژی 25ی مانگ کریستیانەکان نەیاندەتوانی لەو رۆژە جەژن بکەن چونکە ستەم لەکریستیانەکان دەکرا بۆیە رۆژی 6ی کانونی دووەمیان هەڵبژارد.


964+ دەزانت، ئەرمەنەکان لەهەرێمی کوردستان پێنج کەنیسەیان هەیە، چوار کەنیسەیان لە دهۆک و زاخۆن و ئەوەی تر لەهەولێرە، ژمارەی ئەرمەنەکان لەتەواوی هەرێمی کوردستان سەرووی 4 هەزار و200 کەس دەبن، لەم ژمارەیە سێ هەزار و 600 کەسیان لە دهۆک و زاخۆ دەژین.


یەروانت ئەمینان ووتیشی، “جیاوازی جەژنی ئەرمەن لەگەڵ کریستیانەکانی تر تەنیا 12 رۆژ لەدوای ئەوان جەژن دەگێرین، لە کەنیسە کۆمەڵێک تقوساتی ئایینی ئەنجامدەدرێن دوای ئەوە دەچینە ماڵی یەکتر و جەژن لەیەکتر پیرۆزدەکەین