نرخی نەوت رووی لە دابەزین کردەوە
لە دوێنێوە نزریکەى 4 دۆلارى لێبووەتەوە
نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد؛ برێنت بۆ خوار 92 دۆلار دابەزی
964+
وریا فەتاح
ئەمڕۆ سێشەممە 17.11.2026 لە کاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی وزە، نرخی نەوت بەراورد بە رۆژی دووشەممە رووی لە دابەزینێکی بەرچاو کرد و هەر بەرمیلێک زیاتر لە 3 دۆلار لە نرخەکەی لەدەستدا.
بەپێی داتاکانی بازاڕی وزە، جیاوازیی نرخەکان لە نێوان دوێنێ دووشەممە و ئەمڕۆ سێشەممەدا بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
نەوتی خاوی برێنت: ئەمڕۆ بەرمیلێکی بە 91 دۆلار و 73 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ دووشەممە بە 95 دۆلار و 26 سەنت بوو. بەمەش نرخی برێنت 3 دۆلار و 53 سەنت (بەڕێژەی 3.71٪) دابەزیوە.
نەوتی سووکی تەکساس: ئەمڕۆ بەرمیلێکی بە 85 دۆلار و 02 سەنت دیاریکراوە، لە کاتێکدا دوێنێ بە 88 دۆلار و 30 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا. بەم پێیەش نرخی نەوتی تەکساس 3 دۆلار و 28 سەنت (بەڕێژەی 3.71٪) دابەزینی تۆمارکردووە.
ئەم دابەزینە بەرچاوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە گەرووی هورمز و سنوورە ئاوییەکانی ئێران لە پەرەسەندندان و ئەگەری دەستپێکردنەوەی پێکدادانی نێوان تاران و واشنتن لە ئانوساتدایە.