لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیر کراون
باندێکی سێ کەسی کامێرای نهێنیان داناوە و ڤیدیۆی نەشیاوی چەند کەسێکیان کردووە
964+
توانا نەقی
باندێکی سێ کەسی کامێرای نهێنیان لە شوقەیەک داناوە و ڤیدیۆی نەشیاوی چەند کەسێکیان کردووە کە لە رێگەی ژنەوە سەرنجیان راکێشاون و دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، سێ کەسیان دەستگیر کردووە کە هەڵساون بە گرتنی شوقەیەک لە یەکێک لە پڕۆژەکانی شاری هەولێر و دواتر لە ناو ئامێرێکی بڵندگۆ لە ژووری نوستنی شووقەکەیان کامێرایەکی نهێنیان جێگیر کردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، کەسەکان بەناوی میوانداری چەند هاوڵاتیەکیان بردووەتەوە بۆ شوقەکەی خۆیان و سەرنجی کەسەکانیان راکێشاوە بەڕێگای بەکارهێنانی چەند ئافرەتێک وێنە و گرتەڤیدیۆی زیاتر لە 10 کەسیان بە شێوەی نەشیاو تۆمار کردووە.
باندەکە دواتر هەڵساون بە ئەنجامدانی هەڕەشە کردن و بڵاو کردنەوەی گرتە ڤیدیۆیەکان، لە بەرامبەر بڵاو نەکردنەوەیان داوای بڕێکی زۆر پارەیان کردووە.
هەریەک لە تۆمەتباران (ق، أ، ع) و (م، غ، س) و (ف، ف، ج) بەفرمانی دادوەر دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.