سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ ساڵیادی جینۆسایدى بارزانییه‌كان:
“ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقه دادپه‌روه‌رى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانیان به‌دیبهێنێت”
فەرهاد حەسەن
سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان، به‌ئه‌ركى حكومه‌تى عێراق ده‌زانێت دادپه‌روه‌رى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه بۆ كه‌سوكار و قوربانیان جینۆسایدی بارزانییه‌كان به‌دیبهێنێت و ئه‌و جینۆسایده‌ى وه‌كو زنجیره‌یه‌ك تاوان بۆ شكاندنى ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان و قڕكردنى وه‌سفكردووه.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له یادى 42 ساڵه‌ى ئه‌نفالى بارزانییه‌كان په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ى به تاوانێكى سامناك وه‌سف كردووه كه تیایدا هه‌شت هه‌زار هاوڵاتیى سڤیلى بێ‌تاوان بوونه‌ته قوربانى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئه‌نفالكردنى بارزانی‌یان له‌لایه‌ن رژێمى ئه‌وساى عێراقه‌وه، به‌رده‌وامیى زنجیره‌یه‌ك تاوان بوو بۆ شكاندنى ئیراده‌ى گه‌لى كوردستان و قڕكردنى، به‌ڵام له‌به‌رده‌م خۆڕ‌اگرى و كۆڵنه‌دانى كوردستانییاندا شكستى هێنا و بووه په‌ڵه‌یه‌كى ڕه‌ش به نێوچه‌وانى ئه‌نجامده‌رانییه‌وه.
رووى له دایكان، خوشكان، هاوسه‌ران و خێزانه بارزانییه‌كانیش كردووه، كه كاره‌ساته‌كه ده‌رده‌سه‌رى و نه‌هامه‌تییه‌كى بێهاوتا ژیاون، ناچار بوون به‌رگه‌ى نه‌بوونى و هه‌ژارى و ژیانێكى سه‌خت و دژوار بگرن، ده‌ڵێت “ده‌ستى ئه‌و دایكه دڵسۆزانه ماچ ده‌كه‌م كه به خۆشه‌ویستى و دڵسۆزى بۆ گه‌ل و نیشتمان، منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده و گه‌وره كرد”.
له‌م یاده‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێم جه‌خت له مافه‌كانى ته‌واوى قوربانییانى ئه‌نفالى بارزانی‌یان و شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال و هه‌موو قوربانییانى رژێمى پێشوو ده‌كاته‌وه و ده‌شڵێت “ئه‌ركى حكومه‌تى عێراقه كه هه‌رچى پێویسته بیكات بۆ به‌دیهاتنى دادپه‌روه‌رى و قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى كه‌سوكارى قوربانییان”.
لایخۆشییەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیاکێکیدا بە ژەمان بۆنە جەختی لەوە کردووەتەوە کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ، ئەرکی یاسایی و بەرپرسیاریەتی دەستووریی خۆی بەرامبەر بە قوربانیانی جێنۆسایدی ئەنفال و کیمیابارانکردنی کوردستان و هەموو قوربانیانی دەستی رژێمی پێشوو جێبەجێ بکات و چیتر مافەکانیان پشت گوێ نەخات.