لە پێناو زیاد کردنی رێژەی سەوزایی

زیاتر لە 150 دار لە هەولێر چاندران

ژێوار خدر

تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر هەڵمەتێکی فراوانی نەمام چاندنی دەستپێکرد و دەڵێت، “ئامانجمان زیادکردنی رێژەی سەوزاییە لە هەولێر”.

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بڵاویکردەوە، لە هەڵمەتەکەدا زیاتر لە  150 دار لە جۆری “ئیلبیزیا” لە شەقامی سەرەکی بەردەم نەخۆشخانەی هەولێری فێرکاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی یەک  چاندراون

دەشڵێت، ئامانج زیاد کردنی رێژەی سەوزاییە، لە شەقام و دوورگە ناوەندیەکانی هەولێر و بەخشینی سیمایەکی جوان بۆ شارەکە و هەڵمەتەکەش بەردەوامی دەبێت.