"بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى وتارى ئایینییه له تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان"
زانکۆی سەڵاحەدین بەشى “وتارخوێنی و راگەیاندنی ئایینی” له كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كان كرده‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
زانکۆی سەڵاحەدین رایگه‌یاند، به‌شێكى نوێیان له‌ناو كۆلێژى زانسته ئیسلامییه‌كان كردووه‌ته‌وه بە ناونیشانی (وتارخوێنی و راگەیاندنی ئایینی)، به‌رپرسی راگه‌یاندنى زانكۆش ده‌ڵێت، ئه‌م به‌شه نوێیه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشانه‌یه وتارى ئایینیه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا.
زانكۆكه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، به مەبەستى وه‌رگرتنى قوتابیان له‌م به‌شه نوێیه كۆمەڵێك مەرجى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
سامان عەبدوڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە 964ـى وت، بە فەرمانی زانكۆیی و نووسراوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێم ئه‌م بەشە نوێیه كراوه‌ته‌وه.
وتیشی “كەسانێكی ناشارەزا لە ئایین و دوور لە پسپۆڕییەكانی زانستە ئیسلامییەكان لە دەزگاكانی راگەیاندن بەرنامەی ئایینی پێشكەش دەكەن یان لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان گوتاری ئایینی ئاڕاستە دەكەن، ئەمەش كاریگەریی خراپی لەسەر تاك و كۆمەڵگە دروست دەكات، ئەم بەشە زانستییە دەكرێت وەك بەشێك لە چارەسەر بۆ ئەم كێشانە تەماشا بكرێت.”
لەم بەشەدا جەخت لە سەر ئامادەكردن و راهێنانی وتاربێژی سەركەوتوو لە گوتاری ئایینی و شارەزا لە راگەیاندن دەكرێتەوە، بە جۆرێك وه‌ك زانكۆكه ده‌ڵێت، پارێزگاری لە برایەتی و پێكەوەژیان لە نێو كۆمەڵگە و دەزگاكانی راگەیاندن بکاته‌وه.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانكۆی سەڵاحەدین راشیگەیاند، گرنگە مامۆستای ئایینی ئاشنا بێت بە راگەیاندن و چۆنییەتی كاركردن لە گەڵی و خۆپاراستن لە هەواڵی نادروست و كاریگەربوون بە سایتە ساختەكان.
مه‌رجه‌كان بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ى ده‌یانه‌وێت له‌م به‌شه نوێیه‌دا بخوێنن:
– پێشكه‌شكردن بۆ هه‌ردوو ره‌گه‌زى (نێر) و (مێ) ده‌بێت.
– ده‌رچوانى لقه‌كانى (وێژه‌یى و زانستى و ئاماده‌یى ئایینى و په‌یمانگاى ئه‌زهه‌ر و په‌یمانگاى پێشنوێژ و وتارخوێنى) مافى پێشكه‌شكردنیان هه‌یه.
– نابێت ته‌مه‌نیان له 30 ساڵ زیاتر بێت بۆ خوێندنى راسته‌وخۆ، له 40 ساڵیش زیاتر بێت بۆ خوێندنى پاڕاڵێل.
– رێژه‌ى 40% بۆ ده‌رچوانى لقه‌كانى (وێژه‌یى و زانستى) دەبێت.
– رێژه‌ى 60% بۆ ده‌رچوانى لقى ئایینى و په‌یمانگاى پێشنوێژ و وتارخوێنى دەبێت.
– پێشكه‌شكردن له رێگه‌ى وه‌رگرتنى فۆڕم ده‌بێت له تۆمارى كۆلێژ به‌ده‌ست ده‌كه‌وێت قوتابی ده‌بێت سه‌ردانى كۆلێژى زانسته ئیسلامیه‌كان بکات.
– مه‌رجه پێشكه‌شكار له تاقیكردنه‌وه و چاوپێكه‌وتن ده‌ربچێت.
– پێشكه‌شكارانى لقه‌كانى وێژه‌یى و زانستى ده‌بێت زانكۆڵاینیش پڕ بكه‌نه‌وه.
– ده‌بێت فۆڕمى وه‌رگرتن له ماوه‌ى سێ ڕۆژدا بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ كۆلێژ.
– دواكات بۆ پێشكه‌شكردن 10.8.2025 دەبێت.
– ئه‌نجامدانى چاوپێكه‌وتن له 12.8.2025، رۆژى سێشه‌ممه له كاتژمێر 9:00ـى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌نجام ده‌درێت.
– ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه له 13.8.2025 رۆژى چوارشه‌ممه له كاتژمێر 10:00ـى به‌یانى ئه‌نجام ده‌درێت.
– ده‌بێت نیو كاتژمێر پێش ده‌ستپێكردنى تاقیكردنه‌وه و چاوپێكه‌وتن ئاماده بێت.