دیمەنێك ناو بازاڕی هەولێر نزیك كۆتری سەلام، فۆتۆ: شارەوانیی هەولێر
ئومێد خۆشناو وادەڵێت
“هەموو تابلۆکان لە هەولێر کراونەتە زمانی کوردی”
964+
توانانە نەقی
لە هه‌ولێر هه‌موو تابلۆكان كراونه‌ته زمانی كوردی، تەنانەت برانده جیهانییه‌كان و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانیش تابلۆکانیان كردووەته كوردی ئەمە قسەی پارێزگاری هەولێرە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە فەیسبووکی خۆی بڵاویکردووەتەوە.، له‌گه‌ڵ بڕیاری حكومه‌ت بۆ گۆڕینی تابلۆی شوێنه گشتییه‌كان و نووسینی تابلۆكان به زمانی كوردی، له سنووری هه‌ولێر ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه كراوه،.
دەشڵێت، ده‌توانن بڵێن هه‌مووی یان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری تابلۆكان به كوردی نووسراون، ئەگه‌ر لێره و له‌وێ له شوێنی لاچەپ تابلۆ هەبێت کوردی نەبێت، ئه‌ویش لیژنه‌كانیان به‌رده‌وام چاودێری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر بیبینن رێكاری یاسایی ده‌گرنه به‌ر.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویسته هه‌موو شوێنێك به زمانی كوردی له‌سه‌ری بنووسرێت، له هه‌ولێر تابلۆی برانده جیهانییه‌كان، كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و شوێنی زۆر بەناوبانگ هه‌ن، هه‌مووی به كوردی له‌سه‌ریان نووسراوه و پابه‌ندی بڕیاری حكومه‌تن.