هاوڵاتییەکی دانیشتووی سلێمانی:

“بە تاپۆی ساختە فێڵ لە کوڕەکەم کراوە؛ دوو دەفتەر پارەی خوراوە”

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

هاوڵاتییەکی دانیشتووی سلێمانی دەڵێت، کەسێک بە تاپۆی ساختە فێڵی لە کوڕەکەی کردووە و 20 هەزار دۆلاری بردووە.

نەوزاد نامیق لەبەردەم دادگای سلێمانی قسەی بۆ مایکی 964 کرد و وتی، “کەسێک شاگردی کوڕەکەم بوو، پێی وتبوو، زەوییەکم هەیە دەیفرۆشم، بەڵام ئێستا پارەم پێویستە، ئەگەر دەتوانی بمدەرێ تا ئەو کاتەی زەوییەکە دەفرۆشم، کوڕەکەم دوو دەفتەر دۆلاری پێدابوو، بەڵام دوای ئەوەی تاپۆی زەوییەکەی لێوەرگرت، دەرکەوت ساختەیە و هیچ زەوییەک بوونی نییە، ئێستاش خۆی شاردووەتەوە و پارەی کوڕەکەم ناداتەوە”.

باسی لەوەشکرد، هەرچەندە سکاڵای تۆمار کردووە و فەرمانی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی پێیە، بەڵام تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.

سەبارەت بەو بابەتە 964 پەیوەندیکرد بە سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ئەو وتی، “ئەگەر ئەو هاوڵاتییە شوێنی ئەو کەسە دەزانێت، با ئاگادارمان بکاتەوە یەکسەر دەستگیری دەکەین، تەنانەت ئەگەر لە هەولێریش بێت، پۆلیس و ئاسایشی ئەو شارە ئاگادار دەکەینەوە، ئەوان دەستگیری دەکەن و رادەستی ئێمەی دەکەنەوە”.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دوو

دوو "ساختەچی" لە سلێمانی دەستگیر کران

پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە 

پۆلیسی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە