ئارام هادی ئەو هاوڵاتیەی لەدەست داعش رزگاری بوو. وێنە/سۆشیاڵ میدیا
دوای 6 مانگ لە دەست داعش رزگاری بوو
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
هاوڵاتییەکی کورد دوای شەش مانگ دیلبوون لە ژێر دەستی چەکدارانی داعش، شەوی رابردوو لە نزیک چەمی رۆخانەغ سەر بە ناحیەی قادر کەرەم بە سەلامەتی دۆزرایەوە و گەڕایەوە نێو کەسوکارەکەی.
ئارام هادی، شەوی 28ی 8ی ساڵی 2022 لە دەشتاییەکانی جەبەڵ بۆر لەلایەن ژمارەیەک چەکداری داعش بە سواری نۆ ماتۆڕسکیلەوە بۆ شوێنێکی نادیار رفێندرا .
ئارام لەکاتی رفاندنەکەیدا کەسێکی دیکەی لەگەڵدابوو بەناوی عەلی کاکە عەلاو رەزا، کە تەمەنی 39 ساڵ بوو و پیشەی پێشمەرگە بوو، بەڵام عەلی هەر ئەو کاتە لەلایەن چەکدارەکانی داعش کوژرا.
هەندێک سەرچاوە باس لەوە دەکەن ئارام هادی لەلایەن هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ئازاد کراوە، بەڵام کۆماندۆ هیچ زانیارییەکی لەو بارەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.