خەڵاتەکانی بافتای 2023 دابەشکران
+964
پەرستۆ ساڵح
خولی 76مینی دابەشکردنی خەڵاتەکانی بافتا بۆ ساڵی 2023 لە بەریتانیا بەڕێوەچوو، بهربژێری زۆرترین خهڵاتی ئۆسكار، زۆرترین خهڵاتی له ئاههنگهكهدا بردهوه.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشهممه 20ی شوبات “به كاتی كوردستان” لە هۆڵی فێستیڤاڵی شاهانە لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، رێورەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی بافتا بەڕێوەچوو.
لە ئاهەنگەکەدا ژمارەیەکی زۆری ئەستێرەکانی هونەری و سینەما بەشدارییان کرد و لەسەر فەرشی سوور رێیان کرد، لەوانە کەیت بلانچێت، رامی مالیک، ریتا ویلسۆن و چەندانی دیكه.
بەپێی لیستی پاڵێوراوان خەڵاتی باشترین سیناریۆ، باشترین دەرهێنان، باشترین مۆنتاژ، باشترین فیلمی بیانی و وێنەی سینەمایی، باشترین دەنگ درایە فیلمی ئەڵمانی “All Quiet On The Western Front” کە دەرهێنەرەکەی ئێدوارد بێرگە.
خانمه ئەکتەر کەیت بلانچێت خەڵاتی باشترین ئەکتەری سەرەکی بەدەستهێنا، له رۆڵهكهی لە فیلمی “TAR، دوای کێبڕکێیەکی بەهێز لەگەڵ چەند ئەستێرەیەکی بەناوبانگ، لە وتارێكیشدا دوای بردنەوەی خەڵاتەکە بلانچێت وتی “ئەم ئۆفەرە نایابانە، ئەو ئەفسانەیە دەشکێنن کە ئەزموونی ژن دووبارە دەبێتەوە”.
هاوکات ئەکتەری ناوداری ئەمریکی ئۆستن باتلەر خەڵاتی بافتای وەک باشترین ئەکتەری سەرەکی پیاو بەدەستهێنا بە رۆڵی لە فیلمی “Elvis” کە تێیدا کارەکتەری “ئێلڤیس برێسلی” بەرجەستە کرد.