گرافیک؛ 964+
نزیكه‌ى 5000 چاپكراو دابه‌ش ده‌كه‌ن
له سۆران كۆڵان به كۆڵان هه‌ڵمه‌تى پاراستنى ئاو ده‌ستیپێكردووه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى وشكه‌ساڵى و كه‌مبوونه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى ئاو، له ئیداره‌ى سۆران ده‌ست به هه‌ڵمه‌تى پاراستنى ئاوله گه‌ڕه‌كه‌كان كراوه.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سۆران بە هەماهەنگی رێکخراوی ئاڤاشین بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و کۆمەڵێک گەنجی خۆبه‌خشین له‌ناو هه‌ڵمه‌ته‌دا كاره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئاوى ئیداره‌ى سۆران ده‌ڵێت، هەڵمەته‌كه یەک هەفتە ده‌خایه‌نێت و كۆڵان به‌كۆڵانى سۆران ده‌گه‌ڕێن و له شوێنە گشتییەکانی قەزای ناوەندی سۆران رێنمایی ده‌ده‌نه هاوڵاتیان.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، لە هەڵمەتەکەدا نزیکەی پێنج هەزار برووشەر و ئاگانامە بڵاودەکەنەوە، کە ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانە لە بەفیڕۆنەدانی ئاوی پاک، بەهۆی وشکەساڵی ئەم ساڵەوە سەرچاوەکانی ئاو روو لە کەمبوونەوە بوون.
ئاوى سۆران هیواخوازه هاوڵاتیان به‌گشتى لەم هەڵمەتە نیشتمانییەدا هاوکاربن بۆ هۆشیارکردنەوەی تەواوی هاوڵاتیان.